ریژه ی خوسووتان که م نه بووه ته وه
له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوو دا 893 هاوڵاتی کورد له پارێزگای سلێمانی که زۆرینه‌یان ئافره‌ت بوون، جه‌سته‌ی خۆیان له‌ئاگر به‌رداوه و ئاکامی دا 93 ژن و 29 پیاو گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌کانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگای سلێمای له هه‌رێمی کوردستان باس له‌مه ده‌که‌ن که به پێی ئاماره‌کان له ماوه‌ی 6 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2007 دا به هۆگه‌لی جۆربه‌جۆر 893 که‌س که زۆربه‌یان کێشه‌ی خێزانی و ناکۆکی بنه‌ماڵه‌یین، خۆیان سووتاندووه و له ئاکامی هه‌وڵی خۆکوشتنیشیان دا 93 ژن و 29 پیاو گیانیان له‌ده‌ست داوه، به گوێره‌ی هه‌مان ئاماریش 467یان ژن و 426یان پیاوانێک بوونه که به هۆی کێشه ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و نه‌ریته‌کانی سونه‌تی و دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و زه‌ختی ئایینی، خۆیان سووتاندووه.
ادامه مطلب
