ئوتوبوسێك ده‌مبات!
ئوتوبوسێك ده‌مبات!
به‌ره‌و ئه‌و رۆژانه‌ی له ئامێزی دڵدارێكدا خۆم هه‌ڵواسێبوو
ئوتوبووسێك ئه‌مشه‌و موچرِكه داێده‌گرێت
ئه‌مشه‌و ژنێك خۆی به سه‌فه‌ردا هه‌ڵده‌واسێت
ئوتوبوسێك فرمێسكه‌كانی ژنێك به‌ره‌و وڵاتێكی بێ ناو و نێشان ده‌بات
ئوتوبوسێك وا ده‌مبات
به جاده‌ێه‌كدا كه پرِه له نهێنێه‌كانی ژنێكی زكپڕ
پرِه له نوقم بوونی سه‌فه‌رێك له نێو جه‌سته‌ی ژنێكدا
جاده پرِه
پرِه پره پرِ
پرِه له كورِانی بێ ناسنامه و كچانی باكره
پڕه له ژن
له پیاو
له نهێنی
پره له سێداره
له به‌ردباران
پره له من
له من و له‌و رۆژانه‌ی حه‌زم له ده‌ستی كورێكی عاشق بوو به سه‌ر سێنه‌مه‌وه.
