تبليغاتX
ناهنجاریهای یک زن

ناهنجاریهای یک زن

ئەو دەمەی پەرلاماری ژنێک دەرێت

  ئەو دەمەی پەرلاماری ژنێک دەرێت

خاک گۆرانی بە باڵای خۆیدا دەڵێت

ئەو دەمەی ژنێک چڕنووک لە دیوارە رەشەکانی پەلامار دەگرێت

قیژەی با چەپڵەڕێزانە و لوورە لووری خودا تاقەتی ئاسمان دەشکێنێت

ئەو دەمەی ژنێک لە ژێر پەلامارێک بڕوای بە خودا لە دەست دەدات

ئێمە تف لە خاک و هەڕەشە لە ئاسمان دەکەین

ئەو دەمەی ژنێک دێتە دونیا

ئاگر وسکتە و چاوەڕێی پەلامارێ

  ژنێک کامێراکان دێنێتە لەرزە

موچڕک گیانی زەوین دادەگرێت

هەتاو باوەش بە نامووسی خۆیدا دەکات

ئاسمان گمیز بە خۆیدا دەکات

لێرە ژنێک بارانە فرمێسک ئەڕێژێت

بۆ هەتاو

بۆ خودا

بۆ ئاسمان

بۆ زەوین

لێرە ژنێک باوەش بۆ ئاگر دەکاتەوە

لێرە ژنێک گۆرانی بۆ رەشەبا دەڵێت

لێرە ژنێک لە دایک دەبێت

لێرە خاک کڕنووش بۆ داوێنە دڕاوەکانی ژنانی شار دەبات!  


نارین.م

+ نوشته شده در  22 Aug 2009ساعت   توسط نارین محمدی  |