مافی ژنان- مافێکی ئینسانی یه
له ساڵی 1990 درۆشمێکی جیهانی بۆ ته‌واوی ژنان وترا، که ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری خواستی به‌هێزی ژنان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیان و نیشانده‌ری توڕه‌یی ئه‌وانیش بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بۆ ئه‌و داخوازییانه ئه‌وه‌نده درێژ خایه‌نه؟ ئه‌مه که مافی ژن، مافێکی ئینسانیه ئه‌وه‌نده گرینگه که ده‌توانێ لانی که‌م کۆمه‌ڵ بخاته نێو ئه‌و بڕوایه‌ی که ژنان و کچانیش ئینسانن و له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م دا، که کویله‌گه‌ری سیاسی و ئایینی ناهێڵێت ئه‌و بیرۆکه‌یه په‌روه‌رده بکرێت. ئه‌و مافه‌یان هه‌یه.
باوه‌ڕ به‌وه‌ی که ژیان به‌ستراوه‌ته به بوونی ژن و پیاوه‌وه نه‌ک یه‌کێکیان! ژنان له گۆڕانکاری ئاسه‌واری ژیان دا پێوه‌ندییان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ئاشکرایه و زۆربه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی گه‌یشتوون به‌و باوه‌ڕه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌و وڵاتانه که خه‌ڵکه‌که‌یان پێش که‌وتوون،حکومه‌ت ناهێڵێت بڕیاره‌کان ئاشکرا بێت، ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ توانیویانه به ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به نه‌بوونی دیموکراسیه‌ت له وڵاته‌که‌یان دا، خه‌ڵکی جیهان له‌و کرداره نا ئینسانیانه که له وڵاته‌که‌یان رووده‌دا ئاگادار بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆی هانده‌رێک بووه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو تۆزێک هه‌ست به ناره‌زایه‌تی بکه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که بڕیارده‌ری جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ بوون.
ناره‌زایه‌تی ژنان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، له‌هه‌مبه‌ر چه‌وسانده‌نه‌وه و ئه‌و سته‌مه‌که‌ی که‌ده‌رحه‌قیان ده‌کرێت، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگییه‌ک له نێو ژنان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بێته ئاراوه و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که دروشمه‌کانیان له یه‌ک نزیک ببێته‌وه به شێوه‌یه‌ک که ئێستاکه بزۆتنه‌وه‌ی ژنان له جیهاندا خاوه‌ن چه‌ندین دروشمن که وه‌ک یه‌کن و هه‌موو کاتێک ناره‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر به‌وه بووه که له کۆمه‌ڵگادا بخرێنه ناو چوارچێوه‌یه‌کی سنووردا و وه‌کو ره‌گه‌زی پله‌ی دووهه‌م چاویان لێبکرێت له لایه‌ن ره‌گه‌زی نێرینه‌و و ناحه‌زه‌کانه‌وه.
ژنان هه‌میشه به رۆانگه‌ی یه‌کسانیخوازانه توانیانه ئه‌وه بسه‌ڵمێنن که ئه‌وان مرۆڤێکی پۆزێتیڤن و ته‌نانه‌ت به بێ پیاوانیش ده‌توانن بژیوی ژیانی خۆیان و منداڵه‌کانیان دابین بکه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌کاتی شه‌ڕدا ، هه‌رچه‌نده به‌خشینی ئه‌م ده‌رفه‌ته به ژنان له‌به‌ر نه‌بوونی پیاوه‌کان بووه که له به‌ره‌ی شه‌ڕدا بوون. به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ کۆتایی پێهات و له‌و کاته‌ی که پیاوه‌کان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر له‌نوێ ده‌رفه‌تی به‌شداری کردن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ژنان وه‌رگیرایه‌وه و بۆ جارێکی دیکه خرانه نێو چوارچێوه‌ی ماڵه‌وه و ته‌نیا بێوه ژنه‌کان ماڤی کارکردنیان هه‌بوو.
له به‌ننامه‌ی مافی مرۆڤی ساڵی 1948 رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، ده‌نگێکی بۆ دروست کردنی روانینێکی یه‌گرتوو سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ خسته به‌رده‌م سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه‌وه. که له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتووه که ته‌واوی ئینسانه‌کان وه‌ک تاک ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه، هات و چۆ، ره‌گه‌ز، ناسنامه، ته‌ندروستی، سیسته‌می په‌روه‌رده و...هتد، به‌رابه‌ر و پارێزراو بن.
هه‌روه‌ها له ماده‌ی 2ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه مافی مروڤ بۆ هه‌مووانه و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ک بۆ هیچ که‌سێک له‌م پێوه‌ندییه‌دا له ئارادا نییه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ندێ شێت وه‌ک ده‌مارگرژی، ئایین و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی داخراو و دواکه‌وتوودا نه‌یهێشتووه ژنان له‌م مافه سوود وه‌رگرن و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جۆرێک له پێشێلکاری مافی مرۆڤ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و جێگای لێکۆڵینه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له جارنامه‌ی 1948دا به راشکاوانه ئاماژه به‌وه دراوه که هیچ جۆره جیاوازییه‌ک له نێوان ژن و پیاودا نییه و ژنان وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵگا ده‌توانن به شێوه‌ی گشتی و شان به‌شانی پیاوان به‌شداری له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و...هتد، بکه‌ن.
له‌و کۆنفرانسه‌ی که جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له ساڵی 1948ی تێدا په‌سه‌ند کرا له هه‌نگاوێکی دیکه‌دا نوێنه‌رێکیان هه‌ڵبژراد که ساڵانه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رێپۆرتاژێک سه‌باره‌ت توندوتیژی له‌هه‌مبه‌ر ژنان، له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراویه دا ئاماده و پێشکه‌ش به لێژنه‌ی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی بکات و پاشان له لایه‌ن ئه‌و لێژنه‌یه‌وه به‌دواداچوونی ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌و راپۆرته بکرێت و ئه‌مه‌ش به ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سدرێژی سیکسی و منداڵبوونی به زۆری و کاری جنسی وه‌ک تاوانێک ناوه‌زد بکرێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان دا و وه‌ک تاوانی دژی مرۆفایه‌تیش ناوی لێ ده‌به‌ن و وه‌ک یاسایه‌کیش له ده‌ستووری دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی که له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا له ساڵی 1998 به‌رێوه چوو، جێگیرکرا. ئه‌م گۆنجانه ده‌بێت ببێته هۆی گۆڕانکاری له ده‌ستووری دادوه‌ری و سیاسی، به تایبه‌ت له روانگه‌ی کۆمه‌ڵی خه‌ڵکه‌وه.
مافی مرۆڤ ده‌توانێ یارمه‌تێده‌رێکی گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژه‌کان پراکتیزه بکرێنه‌وه و به‌دواداچوون و شیکاریشی له سه‌ر بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بن و زۆر نه‌خایه‌نێت. هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌مانه هێشتا له چێوارچێوه‌ی دروشم‌دا ماوه‌ته‌وه، چوونکه نه‌یتوانیوه بۆ چه‌وساوه‌ترین ژنانی جیهان پارێزه‌رێکی به‌هێز بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنانی چه‌وساوه ئه‌و کاته ده‌توانن له‌و مافانه که‌ڵک وه‌رگرن که له وڵاتی خۆیانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن و ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کی درێژ خایه‌نه.
حه‌ز و ئاواتی ژنان جۆراوجۆره و دتوانن له شوێنگه‌لی جیاجیا کاربکه‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که چالاکی بزوتنه‌وه‌ی ژنان تا چه‌نده ده‌توانێ کێشه جۆراوجۆره‌کانی تایبه‌ت به ره‌گه‌زی مێینه له خۆ بگرێت.
من پێم وایه ئه‌مه دروشمی هه‌تاهه‌تای بزۆتنه‌وه‌ی ژنانه بۆ ئه‌وه‌ی که ئازادی جیهان به‌نده به ئازادی ژنانه‌وه، چونکه پێشێلکردنی مافی ژنان پێش به سه‌رکه‌وتنی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت و ته‌نیا ئه‌وه‌ش بۆ بزوتنه‌ی ناوبراو گرینگ و پربایه‌خه که خه‌باتمان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری و یه‌کسانی بۆ هه‌مووانه.
له‌م سه‌رده‌مه گرینگه‌دا پێویستیمان به فیرکاری و په‌روه‌رده له بواری مافی مرۆڤ به تایبه‌تی بایه‌خ دان به تاک هه‌یه. دیاره خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه ده‌رگیری ناوچه‌گه‌ری و ره‌گه‌زپه‌رستی بووه و قه‌ت بایه‌خ به مرۆڤایه‌تی نه‌دراوه چ بگات به ژن، هه‌رچه‌نده ژن هه‌میشه له‌به‌ر ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداران دا، ئامرازێک بووه بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بسه‌ڵمێنن و دیاره سه‌رکه‌توو بووون. بۆیه هه‌ر نه‌یانهێشتووه ژن رزگار بێت و وه‌ک هاووڵاتی بۆی بڕوانێت بایه‌خ به تاک بدرێت.
چالاڤانانی بواری ژنان پێویسته زیاتر له‌هه‌موو کاتێک، نه‌ته‌نیا له بواری تیۆری به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی هه‌وڵ بۆ په‌روه‌رده و فێرکاری له بواری مافی ژنان دا بده‌ن. و ده‌وتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه له په‌روه‌رده‌ی منداڵ و جیلی نوێ ده‌ست پێبکه‌ن.له‌وه‌ش له کاتێکدایه که بزوتنه‌وه‌ی ژنان پێویستی به فیرکاری گشتی هه‌یه بۆ منداڵان و ژن و پیاو و به‌ساڵادا چوو، هه‌رچه‌ن ده‌بێت چاوه‌روانی توندوتیژیش دژی خۆمان بین به‌ڵام ئه‌مه پێویستترین کاره بۆ ئه‌مڕۆ و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کێشه‌ی خۆمان به‌روه چاره‌سه‌ری ببه‌ین و جێی نه‌هێڵێن بو جیلی داهاتوو.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین، که هاتنه مه‌یدان، به شێوه‌یه‌کی له‌ناکاو کاریگه‌ریه‌کی وه‌های نابێت چونکه رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین شێوازی توندوتیژی دژی خۆمان ده‌بینه‌وه، پێش هه‌موو شتێک ئێمه ده‌بێ له به‌رانبه‌ر هه‌ر ئازادییه‌کدا که ژنان به‌ده‌ستی دێنن هه‌ستێکی خۆش له لای ئه‌وان دروست بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چ له باری ده‌رونی و چ بواری جه‌سته‌ییش که چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئاڵترناتیڤێکی دیکه‌مان بۆی هه‌بێت. وه‌ک نموونه، ژنێک له لادێ هه‌م کاروباری ناوماڵ و منداڵ ئه‌نجام ده‌دات و هه‌م به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و به‌شداری له کاری کشتوکالیشدا ده‌کات، به‌راستی له‌باری توانای جه‌سته‌ییه‌وه پیاویش تووشی ئازار ده‌بێت تا بگاته ژن. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر جار بۆئه‌وه‌ی پێشان بده‌ن که به‌رابه‌ری ژن ره‌چاو ده‌که‌ن ژن له‌ماڵ و ده‌ره‌وه شان به شانی پێاو کاری پێده‌که‌ن و پێیان وایه ئه‌و شان به‌شانیه به‌رابه‌ریه.
چالاکڤانانی بواری ژنان وه‌ک پارێزه‌ر و فیرکاری مافی ژنان، ئه‌رکێکی زۆر قورسمان به ئه‌ستۆ گرتووه ئه‌وه‌یش دروست کردنی هه‌ستێک بۆ سه‌ربه‌ستی و ئه‌گه‌ری رێگای ئازادی یه.
له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که مرۆڤی تاک پێویستێتی هاتووه، به‌ڵام ده‌توانم ئاماژه به‌وه بکه‌م که له‌و 171 وڵاته‌ی که ئیمزایان کردووه، به‌رژه‌وندییه‌کانیان زۆر بایه‌خدارتره له ره‌چاوکردنی مافی مرۆڤ به شێوه‌ی گشتی و به‌تایبه‌تی مافی ژنان.
دواین قسه‌یشم ئه‌وه‌یه که ئێمه وه‌ک پارێزه‌ری مافی ژنان له ئێستاوه چالاکییه‌کانمان ده‌ست پێبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌مڕۆ و ژنانی داهاتوو بێ به‌ش نه‌که‌ین له ئازداییه‌کانیان و هه‌وڵ بده‌ین تاوانه‌کانی ئه‌مڕۆمان بۆ ئه‌وان به جێ نه‌هێڵێن.